ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ کیلیان ئێمباپێ گەڕایەوە

خۆی بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی کۆتایی بە گەشتەکەی هێنا و گەڕایەوە مەدرید.

کیلیا ئێمباپێ کەمێک لەمەوبەر گەیشتە “ڤاڵدێبێباس” شوێنی مەشقەکانی ریال مەدرید، بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی ئێل چیرینگویتۆ، ئێمباپێ هەموو هەوڵێک دەدات بەخێرایی لە پێکانەکەی چاکبێتەوە و بەشداریی کلاسیکۆ بکات.

ئێمباپێ نایەوێت بەر لە مۆندیال مەترسی لەسەر خۆی دروست بکات، جارێکی دیکە لە مەدرید پشکنینی وردی پزیشکی بۆ دەکرێت، ئەگەر مەترسی لەسەر نەبێت بەشداریی کلاسیکۆ دەکات، بەڵام ئەگەر بەتەواوی ئامادە نەبێت ئەوا مەترسی لەسەر خۆی دروست ناکات.

هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بەهۆی پێکانەکەی چەند رۆژێک پشووی پێدرابوو، سودی لە پشووەکان وەرگرت و لەگەڵ خۆشەویستەکەی گەشتی ئیتاڵیای کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی گەشتەکەی دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە و کیلیان زوو زوو لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەردەکەوت، کیلیان ریال مەدریدی لەخۆی تووڕە کرد.

گۆڵکارەکەی ریال مەدرید ئێستا گەڕاوەتەوە مەدرید و ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداریکردن لە کلاسیکۆ دەستپێکردووە.

یەکشەممەی داهاتوو، 10ـی ئایاری 2026، بارسیلۆنا لە یارییەکانی گەڕی 35ـی لالیگا لە کامپ نۆو میوانداری ریال مەدرید دەکات، بارسا بە بردنەوە یاخود یەکسانبوون نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا یەکلایی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button