
یاریگا –
دانی کارڤاخاڵ، بەرگریکاری ریال مەدرید، جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو و یانەکە بە فەرمی دوورکەوتنەوەی کاپتنەکەی راگەیاند.
بەگوێرەی راپۆرتی فەرمیی یانەی ریال مەدرید، پشکنینەکان دەریانخستووە یاریزانەکە لە پەنجەی پێی راستییدا تووشی شکان بووە.
Medical report on Carvajal.
— Real Madrid C.F. 🇬🇧🇺🇸 (@realmadriden) May 2, 2026
پێکانەکە چییە و چەند دەخایەنێت؟
پێکانەکە لە پەنجەی پێنجەمی پێی راستدایە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، ئەم جۆرە پێکانە بەهۆی ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە هاوسەنگی و راکردنەوە هەیە، یاریزان ناچار دەکات بۆ ماوەیەک دووربکەوێتەوە. بەگوێرەی پێشبینییە پزیشکییەکان، کارڤاخاڵ نزیکەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دوور دەبێت. ئەمەش واتە بۆ یارییەکانی بەرامبەر ئیسپانیۆل، بارسێلۆنا، ئۆڤیدۆ و لەوانەیە سێڤییا ئامادە نابێت.
ئەم پێکانە لە کاتێکدا روویدا کە گرێبەستەکەی کارڤاخاڵ بەرەو کۆتایی دەچێت و تاوەکوو ئێستا نوێنەکراوەتەوە. ئەگەر بەم زووانە نەگەڕێتەوە، رەنگە تەنیا یارییەکەی کۆتایی وەرزی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ بیلباو دەرفەتی ئەوەی هەبێت لەنێو یاریگادا بێت، کە ئەمەش فەنگە دوایین دەرکەوتنی بێت بە درێسی مێرینگییەوە.



