
یاریگا –
کارل هاینز رۆمەنیگە، ئەندامی دەستەی چاودێری و بەڕێوەبەری پێشووی یانەی باین میونشن، هەواڵێکی گرنگی سەبارەت بە داهاتووی دوو ئەستێرەی یانەکەی رادەگەیەنێت.
پێشتر تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە کە بایرن میونشن و هاری کەین لە کۆتایی وەرز بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان گفتوگۆ دەکەن، ئەمڕۆ رۆمەنیگە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
BREAKING: Bayern Munich will hold talks with Harry Kane over a new contract at the end of the season 🚨 pic.twitter.com/pnxomSn8YL
— Sky Sports News (@SkySportsNews) April 27, 2026
رۆمەنیگە لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە گرێبەستکردن لەگەڵ کەین دەستکەوتێکی گەورە بووە لە مێژووی یانەکە. گوتیشی کە کەین مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی چالاک نەکردووە، ئەمەش نیشانەیەکی روونە کە هێرشبەرە ئینگلیزییەکە دەیەوێت لە میونشن بمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆمەنیگە هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە ئەگەری رۆیشتنی مایکل ئۆلیس دەکەن لە هاوینی داهاتوودا. ناوبراو رایگەیاند کە یانەکە تەنانەت بۆ نرخێکی خەیاڵییش ئامادە نییە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت. گوتی؛ بۆ یاریزانێکی وەکوو ئۆلیس، هیچ نرخێک نییە کە وامان لێ بکات پاشەکشە بکەین یان بفرۆشین.



