ئینگلتەراگرنگترین

رۆشتنی ئەستێرەیەکی دیکەی مانچێستەر سیتی راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

یەکێکی دیکە لە ئەستێرە دیارەکانی مانچێستەر سیتی ریزەکانی یانەکە جێدەهێڵێت، بەوەش سیتیزنس نزیکدەبێتەوە لە بینینی کۆتا نەوەی زێڕینی خۆی.

بەگوێرەی زانیاریەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، جۆن ستۆنز لە کۆتایی وەرزەکە وەک یاریزانی ئازاد سیتی جێدەهێڵێت.

ئەم هەواڵە تەنها دوای دوو هەفتە دێت لە بڕیاری رۆشتنی بێرناردۆ سیلڤا کە دوای 9 ساڵ مانەوە لە یانە شینپۆشەکەی شاری مانچێستەر ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.

فەرمی؛ بێرناردۆ سیلڤا مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت

رۆمانۆ ئاشکرایکردووە ستۆنز لەو چەند مانگەی ماویەتی دەیەوێ ئەوپەڕی یارمەتی مان سیتی بدات لە کێبڕکێی ئەو نازناوانەی بۆی دەجەنگن، بەتایبەت پرێمەرلیگ.

ستۆنز کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، هاوینی 2016 بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند لە ئێڤەرتنەوە بە گرێبەستێکی شەش ساڵی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە مێژوویەکی لەبیرنەکراوی نووسیەوە.

بە ماوەی 10 ساڵ لە یاریکردن لەگەڵ سیتی، بەرگریکارە ئینگلیزیەکە رۆڵی گەورەی هەبوو لە بردنەوەی نازناوە زۆرەکاندا. کە دیارترینیان 6 نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگێکە لەپاڵ 10 نازناوی دیکەی جۆراوجۆر.

بابەتی زیاتر

Back to top button