
یاریگا –
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دوایین مانگەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەڕێدەکات و تا ئێستا بەفەرمی هیچ شتێک لەبارەی نوێکردنەوەی یاخود بەڕێکردنی رانەگەیەندراوە.
لیڤا هاوینی 2022 بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی بارسا.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، خوان لاپۆرتا دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرە پۆڵەندیەکە تاوەکو 2027 درێژ بکرێتەوە.
سکای زانیویەتی لەگەڵ درێژکردنەوەکە، یانە کەتەلۆنیەکە مووچەی لیڤاندۆڤسکی کەمتر دەکەنەوە لەوەی کە ئێستا وەریدەگرێت.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، تا ئێستا گفتوگۆی کرداریی لەبارەی ئەو دوو ئەگەرەوە نەکراوە، بەڵام بەمزووانە دەستپێدەکات.
یانە خوازیارەکانی ئەستێرە بەئەزموونەکە لەسەرهێڵن و چاودێری پەرەسەندنەکان دەکەن. بەشێکیشیان ئۆفەریان پێشکەشکردووە. لەوانە یانەی شیکاگۆ فایەرز، یانەکانی سعوودیە و هەروەها دوو یانەی گەورەی ئەوروپا بەبێ ئەوەی سەرچاوەکە ناوەکانیان ئاشکرا بکات.



