ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: پیانیچ تاوەکو 2024 بووە یاریزانی بارسێلۆنا

یاریگا
دواجارا میرالیم پیانیچ ناوەڕاستکاری بۆسنیایی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ کرد و بە فەرمی بووە یاریزانە ئەو یانەیە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە، میرالیم پیانیچ گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار وەرز بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ واژۆ کرد.

پیانیچ دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵی سێریائەی پەیوەندی بە بارسا دەکات و تا ئەو کاتە لەگەڵ یۆڤێنتۆس بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button