ئیسپانیا

ڕیاڵ لە ترسی دابەزینی مایۆرکا، کوبۆ دەنێرێت بۆ ئیتاڵیا

یاریگا- ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت جووڵەیەک بکات بە سوودی یانەکە و تاکیفوسا کوبۆی یاریزانی بشکێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی “کادینا سێر”، یانە شاهانەکە دەیەوێت یاریزانە ژاپۆنییەکە لە ریاڵ مایۆرکا وەربگرێتەوە کە ئەم وەرزە بە خواستن پێی دابوون.

ئەم هەنگاوەی مێرەنگی لە ترسی دابەزینی مایۆرکایە بۆ پلە دووەکانی ئیسپانیا، کە ئێستا لە سێ یانەکەی کۆتایی لالیگا دەبینرێن. بەم جووڵەیەشی دەیەوێت کوبۆی تەمەن 19 ساڵ لە ڕیزی یانە یاخود خولێکی پڕ کێبڕکێ یاری بکات تا ئەزموونی زیاتر وەربگرێت. بۆ ئەو مەبەستەش، هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە ریاڵ دەیەوێت ناوبراو بنێرێتە ئەی سی میلان کە لە ئێستادا جەنگی وەرگرتنی کورسیەکی یۆرۆپا لیگ دەکات، دوای بردنەوەشی لە ڕۆما 2-0  خۆی گەیاندۆتە ڕیزبەندیی حەوتەمی سێریائەی.

کوبۆ لە ماوەی خواستنی لەگەڵ مایۆرکا، توانیوەتی سێ گۆڵ تۆمار بکات و پاسی سێ گۆڵیتریش بە هاوتیمیەکانی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button