ئیتاڵیا

پوما درێسی چوارەمی میلانی نمایش کرد

یاریگا –

براندی وەرزشی جیهانی PUMA لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان درێسی چوارەمی 23/24ی ئەی سی میلانیان ئاشکرا کرد.

درێسە نوێیەکەی میلان تیکەڵەیەکی جل و بەرگی شەقامی لۆس ئانجڵس لەگەڵ تەلارسازی میلانی تێدا تێکەڵ کراوە.

درێسەکە بە دوو رەنگی رەش و سپی بەردەستە کە گوزارشت لە شەو و رۆژ دەکات، کە هێمای گواستنەوەیە لە خەوتن بۆ بەیانی (ڕەش و پاک)، رێگە بە هاندەران دەدات روحی میلان لە رۆژەوە بۆ شەو لە سەرانسەری کیشوەرەکاندا لە میلانۆوە تا لۆس ئەنجلۆس بەرجەستە بکەن.

بۆ یەکەمجار درێسە نوێیەکەیان لە یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی، لە 11ی شوبات لەبەر دەکەن، یاریزانەکان درێسی رەش لەبەر دەکەن و گۆڵپارێزیش درێسە سپییەکە دەپۆشێت، ئەمەش کۆنتراستێکی سەرسوڕهێنەری بینراو لە یاریگادا دروست دەکات. لە یاری دەرەوەی یاریگای خۆیاندا بەرامبەر مۆنزا، لە 18ی شوبات، ئەم داینامیکییە پێچەوانە دەبێتەوە، هەروەها تیپی ئافرەتان درێسی چوارەمیان لە دێربی بەرامبەر ئینتەرمیلان لە17ی شوبات دەپۆشن.

کیتی چوارەمی میلان لە فرۆشگاکانی PUMA لە PUMA.com و لە هەموو فرۆشگا فەرمیەکانی AC میلان و لە store.milan.com و لە فرۆشیارە هەڵبژێردراوەکانی جیهان لەمڕۆوە بەردەست دەبێت وبە دوو نرخی 130 و 180 دۆلار بەردەستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button