ئه‌وروپا

ئیبراهیمۆڤیچ لە ژمارەیەكی نایابدا لەگەڵ میسی و ڕۆنالدۆ هاوبەشی دەكات

یاریگا-

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە ژمارەیەكی نایابدا لەگەڵ میسی و ڕۆنالدۆ هاوبەشی دەكات.

میلان توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە كرۆتۆنی كرۆتۆنی بباتەوە و سوڵتان دوو گۆڵی تۆمار كرد.

بەپێی تۆڕی ”ئۆپتا” كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان ئیبراهیمۆڤیچ بەو دوو گۆڵەی ئەمڕۆ كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ یانەدا گەیاندە 501 گۆڵ ، لە كۆی ئەنجامدانی 825 یاری.

هەروەها بەپێی تۆڕی ” سكواكا ” ئیبرا یەكێكە لەو سێ یاریزانەی لە دوای كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی 500 گۆڵ تێ بپەڕێنێت كە هێشتا بەردەوامن لە یاریكردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button