
یاریگا –
هوگۆ ئێکیتیکێ، هێرشبەری فەڕەنسی بەهۆی پێکانێکی سەخت تاوەکوو ساڵی 2027 ناگەڕێتەوە.
لیڤەرپوول بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ماسوولکەی تەڵەزمەی هوگۆ ئێکیتیکێ پچڕاوە، ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و بەهۆی پێکانە سەختەکەی 9 بۆ 12 مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.
Liverpool FC can confirm Hugo Ekitike has sustained a serious Achilles injury.
— Liverpool FC (@LFC) April 16, 2026
ئێکیتیکێ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان، لە کاتی راکردنێکی ئاساییدا بەبێ ئەوەی بەر هیچ یاریزانێک بکەوێت، بە ئازارێکی زۆرەوە کەوتە سەر زەوی و بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.
ئەم پێکانە لە کاتێکدایە کە ئێکیتیکێ لە باشترین وەرزی ژیانی وەرزشیدا بوو 17 گۆڵ لە 45 یاریی لەگەڵ رێدز و ببووە یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی دیدیێ دیشامپ و پێگەی خۆی لە پێکهاتەی فەرەنسا جێگیر کردبوو، بەتایبەت دوای ئەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر بەڕازیل و کۆڵۆمبیا پێشانیدا.
کێ جێگەی ئێکیتیکێ دەگرێتەوە؟
لی پاریسیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەبوونی ئێکیتیکێ کارتەکانی هێڵی هێرشبەری دیشامپی تێکدا و ئێستا کێبڕکێ لە نێوان سێ یاریزاندا گەرم بووە؛
رانداڵ کۆلۆ موانی؛ سەرەڕای وەرزێکی مامناوەند لەگەڵ تۆتنهام، هێشتا متمانەی دیشامپی هەیە و بەربژێری یەکەمە.
کریستۆفەر ئێنکونکو؛ ئەستێرەکەی ئەیسی میلان دەیەوێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ پێکهاتەکە.
ژان فیلیپ ماتێتا؛ هێرشبەرەکەی کریستاڵ پاڵاس چاوەڕێی هەلێکە بۆ ئەوەی هاوسەنگیی هێڵی پێشەوەی فەرەنسا رێکبخاتەوە.
https://yariga.net/256925/



