چامپیۆنزلیگ

سوپەر کیلیان ریکۆردێکێ مێژوویی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی ئەو چەند ساڵەی دواییەی ریال مەدریددا کیلیان ئێمباپێ بە ژمارەیەکی نایاب خۆی سەلماند.

ئەمشەوی لە چوارچێوەی یاریی گەڕانەوەی چامیۆنزلیگ لەنێو یاریگای ئالیانز ئارینا ئێمباپێ تۆڕی بایرن میونشنی هەژاند.

ئەگەرچی بە کۆی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بایرن 6-4 سەرکەوت و شاهانەکان ماڵئاواییان کرد، بەڵام یارییەکە بۆ ئێمباپێ بێ ژمارەی تاکەکەسیی نەبوو کاتێ توانی بگاتە گۆڵی ژمارە 15ی خۆی تەنها لە ماوەی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتیەکە و لیۆنێل مێسی تێپەڕێنێت.

ئێمباپێ ژمارەیەکی مێژوویی مێسی تێپەڕاند و هەڕەشە لە رۆناڵدۆ دەکات

10 گۆڵی کۆی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا بووە. بەوەش بووە یەکەمین یاریزان بەدرێژایی مێژووی پاڵەوانێتیەکە بتوانێ لەنێو یاریگای یانە رکابەرەکاندا بگاتە ئەو ژمارەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button