ئینگلتەرا

مارسیاڵ یەکەمین یاریزانی مانچستەرە لە حەوت ساڵی ڕابردوودا ئەم کارە ئەنجام بدات

یاریگا- شەوی ڕابردوو لە میانی هەفتەی 31ی پریمەرلیگ، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداریی یانەی شیفیڵد یونایتدی کرد و توانی 3-0 لە میوانەکەی بباتەوە.

لەو ڕووبەڕوو بوونەوەیەدا ئەنتۆنی مارسیاڵی فەڕەنسی ئەستێرەی یەکەمی یارییەکە بوو کاتێک توانی هەر سێ گۆڵەکەی “هاتریک”ی مانچستەر تۆمار بکات و هەنگاوێکیتر یانەکەی نزیک بکاتەوە لە پلەی چوارەم بۆ پەڕینەوە بۆ چامپیۆنزلیگ.

بەو هاتریکە، مارسیاڵ بوو یەکەمین یاریزانی شەیتانە سوورەکان لە حەوت ساڵی ڕابردوودا بتوانێت ئەو کارە ئەنجام بدات لە یارییەکی پریمەرلیگدا.

پێشتر و ساڵی 2013 ڕۆبن ڤان پێرسی توانیبووی لە یارییەکی خولی ئینگلیزیدا سێ گۆڵ تۆمار بکات، ئەوسا ساڵەی کە مانچستەر لەگەڵ کۆتای وێستگەی ڕاهێنەرایەتی سێر ئەلێکسیس فیرگسۆن نازناوەکە بەرز بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button