ئیسپانیا

بردنەوەکەی ڕیاڵ لە ڤالێنسیا ڕەخنە و ناڕەزایی زیاتری بە دوای خۆیدا هێنا

یاریگا- بردنەوەکەی شەوی ڕابردووی ڕیاڵ لە ڤالێنسیا، بۆتە جێی مشتومڕی زیاتر و مایەی ڕەخنە و توانج.

هەندێک لە میدیکانی ئیسپانیاش هاتوونەتە ڕیزی ئەو دەنگانەی پێیان وایە ئەو بردنەوەیە بە ناهەق لە بەرژەوەندی ڕیاڵ کۆتایی هاتووە. ئەوەش لە پای ئەوەی کاتێک لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا ڤالێنسیا لە ڕێگەی ڕۆردیگۆی هێرشبەریەوە پێش کەوتن، بەڵام دوای پشت بەستن بە ڤار، ناوبژیوان گۆڵەکەی بە هۆکاری ئۆفساید ڕەت کردووە.

ڕۆژنامەی Superdeporte نووسیویەتی کەو ئەو بردنەوەیە لە یانەی میوان دزراوە و، پێشکەشی ڕیاڵ کراوە. لە ژێر ناونیشانی “گۆڵێکی لێ دزراو” لە کاتێکدا ئاستی ڤالێنسیا لەو گێمە زۆر لە ڕیاڵ باشتر بوو. وە دەشڵێت کە هەمیشە لە یاری بەرامبەر ڕیاڵ ئەو شتە ڕوو دەداتەوە و بە بڕیاری ناوبژیوانیی، ئاراستەی یارییەکە دەگۆڕدرێت لە یارییە هەستیارەکاندا.

هەر لەو چوارچێوەدا، ڕۆژنامەی پلازا دیپۆرتیڤا دەنووسێت کە بەبێ هیچ شەرمێک دەیانەوێت نازناوەکە ببەخشن بە ڕیاڵ لەسەر حیسابی بارسێلۆنا.

ڕیاڵ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یارییەکە هاتە دەرەوە و بەردەوامە لە فشار خستنە سەر بارسا کە بە دوو خاڵ زیاتر پێشەنگی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button