ئیسپانیا

ئەو یارییە گرنگانەی بێڵینگهام لێیان بێبەش دەبێت

لە ئەگەری سڕ کردنی بۆ سێ یاریی ...

یاریگا –

لەمەودوا تا کۆتایی وەرز، هەموو یارییەکی ریال مەدرید وەک یاری کۆتایی وایە، بەڵام جود بێلینگهام لانیکەم لە دوو یاریی بێبەش دەبێت.

جود بێلینگهام شەوی رابردوو خاوەن گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی ریال مەدرید بوو بەرامبەر ڤالێنسیا، بەڵام ناوبژیوان چەند چرکە پێشتر فیکەی کۆتایی لێدا و گۆڵەکەی هەژمار نەکرد و بووە هۆی سەرسوڕمان و تووڕە بوونی یاریزانانی ریال مەدرید.

دوای رەت کردنەوەی گۆڵەکە، بێلینگهام زۆر توڕە بوو و بەسەر ناوبژیواندا هاواری کرد. دواتر بەهۆی بەکارهێنانی وشەی نەشیاو کارتی سووری بەڕوودا بەرز کرایەوە و ناوبژیوان لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە بێلینگهام سووکایەتی پێکردووە. بەپێی ماددەی 127ی یاسای دیسپلینی تۆپی پێی ئیسپانیا، راپۆرتێکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی سڕکردنی یاریزانەکە بۆ دوو تا سێ یاریی.

بەم شێوەیە بێلینگهام کە شەوی رابردوو لەدوای ماوەیەک دوورکەوتنەوەی بەهۆی پێکان لە یاریگاکان گەڕایەوە، ئێستا جارێکی تر بەهۆی کارتە سوورەکەیەوە چەند هەفتەی تر ئامادە نابێت.

بەدڵنیاییەوە جود لە یاری داهاتوو بەرامبەر سێلتا بەشداری ناکات و پێشبینیش دەکرێت لە دوو یارییەکەی تری بەرامبەر ئۆساسۆنا و بلباو ئامادە نەبێت. یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە شاری پامپلۆنا دەبێت و لە دوو یارییەکەی دیکەشدا سانتیاگۆ بیرنابیۆ میوانداری یارییەکان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button