ئیسپانیا

پیکێ پشتگیری ریال مەدرید دەکات

یاریگا –

جیرارد پیکێ، بەرگریکاری پێشووی بارسیلۆنا، کاردانەوەی بەرامبەر بە ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان ریال مەدرید و ڤالێنسیا هەبوو و پێی وایە لەم کاتەدا کۆتایی پێهێنانی یارییەکە شتێکی ناڕەوایە.

هەمووان دەزانن کە جیرارد پیکێ بە راشکاوی ناسراوە، تەنانەت لەم کاتانەشدا کە پیکێ یاریی دەکرد، کاردانەوەی بەرامبەر رەخنەو دەنگۆکان هەبوو، ئێستاش کە زیاتر لە ساڵێکە خانەنشین بووە، راشکاوانەتر قسە دەکات.

پیکێ دوێنێ شەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویچ سەبارەت بە رووداوەکانی یارییەکەی ریال مەدرید و ڤالێنسیا بێدەنگ نەبوو و لەمبارەیەوە گوتی:

هەموومان ئاستی ناوبژیوان خیل مانزانۆ دەزانین و دەمانزانی یارییەکەی ریال و ڤالێنسیا زۆر قورس و گرژ دەبێت. ئەم ناوبژیوانە جارێکیان لە ئێل سەدار (یاریگای ئۆساسونا) بە بێ ئەوەی هیچی پێ بڵێم کردە دەرەوە. ئەو ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتییە و پێویستە لە بەرزترین ئاستدا بێت و یاستێکی زۆر باشتر لە ئێستا پێشکەش بکات.

پیکێ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

هەڵەکانی لەم یارییەدا یەکەم هەڵەی ئەم ناوبژیوانە نەبوو لە مێژووی بەڕێوەبردنی یارییەکانیدا. من لە توڕەیی ریال تێدەگەم و مافی خۆیان پێدەدەم. دەبوو مانزانو زووتر فیکەی لێبدابا. لە هەر حاڵەتێکدا ئەو فیکەی لێدا و رەنگە هەڵە نەبووبێت، بەهەر حال کۆتایی پێهێنانی یاریی لەم کاتەدا شتێکی زۆر نامۆ و ناڕەوایە.

مانزانۆ لەو کاتەی کە برایم دیاز تۆپەکەی بۆ جود بێلینگهام نارد فیکەی کۆتایی لێدا و گۆڵەکەی مەدریدییەکانی رەت کردەوە هەر و ئەم کارەش توورەیی و نارەزایی بێڵینگهام و یاریزانانی تری ریال مەدریدی بە دوا داهات هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ناوبژیوانەکەو ئەستێرە ئینگلیزییەکە بۆ چەند یارییەک سڕ کران.

بابەتی زیاتر

Back to top button