ئیسپانیا

پیکێ: دەبووایە رامۆس دەربکرایە

یاریگا-جیرارد پیکێ ناڕازییە لە ناوبژیوانی کلاسیکۆ و دەڵێت دەبوو سێرجیۆ رامۆس کارتی سووری وەربگرتایە.

رامۆس لە ١٠ خولەکی سەرەتای یارییەکەدا یەکەم کارتی زەردی وەرگرت، دواتریش لە فاوڵێکی توند لەسەر ئارسەر ناوبژیوان بێدەنگی هەڵبژارد. پیکێ وتی “بەگشتی ئاستی ناوبژیوان باش بوو بەڵام رامۆس شایستەی دەرکردن بوو، تازە هیچ ناکرێت”.

جیرارد خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی بە گەڕانەوەی مێسی و وتی “هەستی بەو ئازارە نەکرد لە یارییەکەدا کە پێشتر بەدەستییەوە دەیناڵاند و بە باشی و بە خێرایی یاری دەکرد. ئەمە هەواڵێکی خۆشە و بەهیواین لە یاری داهاتوودا ئامادەبێت تاوەکو یارمەتیمان بدات”.

کلاسیکۆی چوارگۆشەی زێڕینی جامی شا بە بەرامبەربوون کۆتایی هات و براوە لە ٢٧-٢ بڕیاری لێدەدرێت لە بێرنابیۆ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close