ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

ئارسێناڵ هیچ هەنگاوێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئاوبامێیانگ نەهاوێشتووە

یاریگا
ئێمریک ئۆبامێیانگ، گۆڵکاری گابۆنی یانەی ئارسێناڵ ئینگلیزی تاوەکو ئێستا لەلایەن کارگێری یانەکەیەوە هیچ هەنگاوێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەبووە.

کەناڵی RMC بڵاویکردووە لە کاتێکدا گرێبەستی گۆڵکاری گابۆنی یانەکەی وەرزی داهاتو کۆتایی دێت، بەڵام کارگێری ئەو یانەیە هیچ هەنگاوێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەهاوێشتووە، هەر بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بەم زوونە یاریزانەکە داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە و لەگەڵ ئەو یانەیە دەست بە گفتوگۆکردن بکات کە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

ئاوبامێیانگ لە ساڵی ٢٠١٨ بەرامبەر ٥٧.٤ ملیۆن پاوەند لە بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیاوە پەیوەندی بە ئارسێناڵ کرد و لە هاوینی ساڵی داهاتووش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button