ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

ئاوبامێیانگ لە پێکهاتەی چێڵسی دوورخرایەوە

یاریگا-
پیەر ئێمریک ئاوبامێیانگ، هێرشبەری گابۆنی یانەی چێڵسی لە پێکهاتەی یانەکەی بۆ چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە.

ماڵپەری فەرمی یانە ئینگلیزیەکە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یانەکەیان بۆ قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە، لە لیستەکەدا هەر یەکە لە یاریزانە نوێیەکانی ئەو یانەیە ئێنزۆ فێرناندێز و جواو فلێکس مۆدریک ناویان لە لیستەکە تۆمار کراوە، لە بەرامبەر هێرشبەری گابۆنی یانەکە ناوی لە لیستەکە دەرهێنراوە.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی 15ـی ئەم مانگە لە یاری چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، دەبێتە میوانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button