ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

داهاتووی ئاوبامێیانگ یەکلایی کرایەوە

یاریگا
پێر ئێمریک ئاوبامێیانگ، هێرشبەری گابۆنی یانەی ئارسێنالی ئینگلیزی پێویستە ئەم زستانە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

مەت لاو رۆژنامەنوسی ئینگلیزی لە تەلەگراف ئاشکرای کردووە، میکێل ئارتێتا راهێنەری تۆپ هاوێژەکان سوورە لەسەر دوورخستنەوەی هێرشبەرە گابۆنیەکەی یانەکەی، بۆیەش ئەو یاریزانە بۆ ئامادەکارییەکانی دوبەی بانگهێشت نەکردووە، کارگێری ئەو یانەیەش یاریزانەکەی ئاگادار کردووەتەوە پێویستە یانەکەیان جێبێڵێت.

ئاوبامێیانگ لە مانگی دێسێمبەری ساڵی رابردوو بە دواوە، بەهۆی درۆ کردن لەگەڵ راهێنەری یانەکەی، لە پێکهاتەی تیپەکەی دوورخرایەوە و تاوەکو ئێستاش بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button