ئه‌وروپائەفریقائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئاوبامێیانگ ئامادەنیە بارسێلۆنا جێبێڵێت

یاریگا
ئێمریک ئاوبامێیانگ، هێرشبەری گابۆنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یەکەمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، هێرشبەرە گابۆنیەکەی بلاوگرانا لە دانیشتنێکدا لەگەڵ چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەکەی، رایگەیاندووە گوێ بە داواکارییەکانی یانە ئینگلیزیەکە نادات و دەیەوێت لە یانەکەی بەردەوام بێت و، خودی راهێنەرەکەشی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە پێویستیان بەو یاریزانە هەیە.

مۆندۆ ئاماژەی بەوەش کردووە بەم شێوەیە مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی ناچارە بارسێلۆنا جێبێڵێت، چونکە ئەو یانەیە لە هێلی پێشەوە خاوەنی چەندین یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button