ئینگلتەرا
سۆلشایەر: داوای لێبووردن لە هاندەران دەكەم و لە دێربی تۆڵە دەكەینەوە
یاریگا- سۆلشایەر ڕاهێنەری مانچستەر یۆنایتد داوای لێبووردنی لە هاندەران كرد دوای شكستە سەختەكەیان بەرامبەر ئێڤەرتۆن، بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی دا دژی مانچستەر سیتی،
لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە ڕاهێنەرە نەرویجیەكە ووتی: لە خولەكی یەكەوە هەموو شتێك بە خراپی دەڕۆشت، هیچ نیە بیڵێم تەنها داوای لێبووردن لە هاندەران دەكەم، ئەوان شایەنی ئەو ئاستە نەبوون كە ئێمە پێشكەشمان كرد.
هەروەها ووتیشی: زۆر شت هەیە كە پێوویستە بەرەو پێشی ببەین، ئێستا پێوویستە دەستمان بەرزبكەینەوە و داوای لێبووردن لە هاندەرەكانمان بكەین و بەڵێنی ڕاستكردنەوەی هەڵەكانمان بدەین لە یاری دێربی دژی مانچستەر سیتی.
مانچستەر یۆنایتد لە پلەی شەشەم دێت لە پریمەرلیگ بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ.