ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: سۆلشایەر لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی مانچێستەر یونایتد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: هەموو كات وەك ئەفسانەیەكی مانچێستەر یونایتد دەمێنیتەوە ، زۆر بەداخەوەین كە گەشتینە ئەوەی ئەو بڕیارە سەختە بدەین ، هەرگیز ئەو كارانەی لە سێ ساڵی ڕابردوودا كردووتە بۆ بنیاتنانەوەی یانەكە لە بیری ناكەین.

شەیتان سورەكان دوای دوورخستنەوەی سۆلشایەر بەشێوەیەكی كاتی مایكڵ كاریكیان وەك ڕاهێنەری یانەكە دەستنیشانكرد.

دوای تێپەڕبوونی 12هەفتەی پریمەرلیگ مانچێستەر یونایتد توانیویەتی تەنها 17 خاڵ كۆبكاتەوە و لە ڕیزبەندی حەوتەمی پریمەرلیگ دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button