ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد وادەی دوورخستنەوەی سۆلشایەری ڕاگەیاند

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا دووپاتیانكردەوە كە ئیدارەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی نزیكە لە دورخستەوەی ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەكەیان.

واتفۆرد لە یاریگای فیكرج ڕۆدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامێكی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 12ی خولی ئینگلتەرا.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی دووپاتیكردەوە دوای شكستە سەختەكەیان بەرامبەر واتفۆرد ئیدارەی شەیتانە سورەكان دەیانەوێت سۆلشایەر و ستافەكەی لە پۆستەكەی دووربخەنەوە.

ڕۆژنامە ئینگلیزیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە بڕیاری دوورخستنەوەی سۆلشایەر لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا دەبێت.

دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو سۆلشایەر گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد تا ساڵی 2024 نوێ كردەوە بۆ دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی ئیدارەی یانە ئینگلیزیەكە دەبێت 7.5 ملیۆن پاوەند بداتە ڕاهێنەرەكە.

بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە دوای تێپەڕبوونی 12 هەفتە مانچێستەر یونایتد لە ڕیزبەندی حەوتەمی پریمەرلیگ دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button