ئه‌وروپائینگلتەرا

سۆلشایەر ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی کرد

یاریگا
ئۆلێ گێنار سۆلشایەر، راهێنەری نەرویجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر واتفۆرد، ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی کرد.

سەرچاوەکان کە بەریتانیا بڵاویان کردەوە، دوای دۆڕانەکەی شەیتانە سوورەکان لە گەڕی دوازدەی پرێمەرلیگ، راهێنەری یانەکە دوای یارییەکە بەرەو هاندەرانی یانەکەی رۆشت و ماڵئاواییان لێکرد، چونکە ئاگاداری ئەوەیە کە هیچ دەرفەتێکی نەماوە بەهۆی ئەنجامە لاوازەکان و، لەلایەن کارگێری یانەکەی دووردەخرێتەوە.

مانچێستەر یونایتد ئەم وەرزە بە دۆخێکی خرابدا تێدەپەڕێت، بەجۆرێک ئەو یانەیە لە 10 یاری رابردوو تەنها دوو بردنەوەی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button