خوله‌کانی دیکە

یاریزانانی مانچێستەر هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر سۆلشایەر رادەگەینن

یاریگا
بەشێک لە یاریزانانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی داوا دەکەن، ئۆلێ گێنار سۆلشایەر راهێنەری یانەکەیان دووربخرێتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە، برۆنۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی شەیتانە سوورەکان لای هاوڕێکانی باسی ئەوەی کردووە راهێنەرەکەیان رێنمایی پێویستیان ناکات، هەروەها کریستیانۆ رۆناڵدۆش پێیوایە ئاستی یانەکەیان وەکو پێویست نیە و، ئەوان وەکو رابردوو توانای رکابەری کردنیان نیە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە، بەشێکی زۆری یاریزانانی ئەو یانەیە پشتگیری ڤان دێ بیک دەکەن، چونکە لەلایەن راهێنەرەکەیان پشتگوێ خراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button