ئه‌ڵمانیا

“باشترین دووانەی هێڵی ناوەڕاست ئێستا لە جیهاندا کیمیچ و ئاکانتارایە”

یاریگا- ئەستێرەیەکی پێشووتری یانەی بایەرن میونخ پێی وایە باشترین دووانە هێڵی ناوەراست لە جیهاندا، جۆشوا کیمیچ س تیاگۆ ئالکانتارایە.

لە لێدوانێکیدا کە پێگەی وەرزشی Goal لە Az وەریگرتووە و بڵاوی کردۆتەوە، لیزارازو کە ماوەی حەوت ساڵ لە یانە باڤارییەکە یاری دەکرد، لە بارەی ئەو دووانەی هێڵی ناوەند دەڵێت: “جۆشوا و ئالکانتارا ئێستا باشترین دووانەی هێڵی ناوەڕاستن لە جیهاندا و لە ئاستێکی زۆر بەرز یاری دەکەن. لە ڕووی هونەریەوە پێرفێکتن. بەردەوامیش دەیانەوێت  تۆپیان لابێت. ئەوەش زۆر گرنگە بۆ سەلامەتی تیپەکە.

لیزارازوو کە لە گەڵ فەڕنسا مۆندیالی 1998یان بردەوە، زیاتر لە پەسنی ئەو دوو یاریزانەوە دەدوێت: “جۆشوا و ئالکانتارا پێکەوە زۆر نایابن، لە ڕاستیدا دووانەی لەوان باشتر نابینم لە جیهاندا.”

ئەو بەرگریکارەی پێشووتری بایەرن ڕای وایە کیمیچ بۆ کاپتنی یانەکە دەشێت. بەوپێیەی، وەک ئەو دەڵێت: “کیمیچ هاوسەنگیەکی دروست دەداتە تیمەکە. من پێشتر پێم وابوو کە لای راستی یاریگا باشترین پێگەیە بۆ ئەو، بەڵام ئێستا دەڵێم لە هێڵی ناوەند باشترە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button