ئه‌وروپا

وەین ڕونی: هیوادارم تیاگۆ ئەلکانتارا نەچێتە ئەم یانەیە!

یاریگا- وەین ڕونی ئەفسانەی یانەی مانچستەر یونایتد سەرسامی خۆی پیشان دەدات بە ئاستی تیاگۆ ئەلکانتارای ئیسپانی و، هاوکات هیواخوازیشە یاریزنەکەی بایەرن مینوخ نەچێتە یانەی لیڤەرپووڵ.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامای سەندەی تایمزی وڵاتەکەی، ڕونی گوتی: “ساڵی 2013 ئەلکانتارا زۆر نزیک بوو لە پەیوەندی کردن بە مانچستەرەوە. ئێستاش لیڤەرپووڵ لێوەی نزیکە. ئەو لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین ناوەڕاستەکارەکانی ئەورووپا. من بە خۆم هیوادارم نتچێتە لیڤەرپووڵ.

گۆڵکارەکەی پێشووتری ئینگلتەرا گوتیشی: “تیاگۆ توانای کۆترۆڵکردنی هەموو شتێکی هەیە. یاریزانێکی ناوەڕاستی تەواوە. ئەو لە هەموو شتێک، شتێکی هەیە. توانای یاریکردنی لە زیاتر لە پێگەیەک هەیە.”

ئەلکانتارا لەگەڵ بایەر ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد لەم وەرزە و توانیا هەرسێ نازناوی خول و جامی ئەڵمانیا و چامپیۆنزلیگیش ببەنەوە.

Back to top button