ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

کیمیچ دوو خەڵاتی بەدەست هێنا

یاریگا
جۆشوا کیمیچ، ناوەڕاستکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی وەکو باشترین یاریزانی یانەکەی و هەروەها بووە خاوەنی جوانترین گۆڵی یانەکەشی.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە ناوەڕاستکاری یانەکەیان دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب لە مانگی رابردوو، وەکو باشترین یاریزانی ئەو مانگە دیاریی کرا و لە هەمان کاتدا گۆڵەکەی ئەو یاریزانە بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند لە جامی سوپەری وڵاتەکەیان وەکو جوانترین گۆڵی مانگی رابردوو دەست نیشان کراوە.

لەلایەکی دیکەوە توماس مولەر هێرشبەری یانەکەیان وەکو دووەم جوانترین گۆڵی مانگی رابردووی یانەکەیان دیاریی کراوە.

Back to top button