فه‌ره‌نسا

یاریزانەکانی پاریس مۆبایلەکانیان بە ڕووی ناسر خلێفی دادەخەن!

یاریگا- وا دیارە یاریزانەکانی پاریس سان جێرمان نایەنەوێت لە مووچەکانیان کەمتر بکرێتەوە و ئامادەش نین لەو بارەیەوە گفتوگۆ بکەن.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاوی کردۆتەوە یاریزانان، لە سەرووی هەمووشاینەوە نێیمار داسیلڤا، نایانەوێت لە مووچەکانیان کەم بکرێتەوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە خلێفی بۆ ئەو مەبەستە تکای بردۆتە لای تیاگۆ سیلڤای کاپتنی یانەکە، بەڵام ناوبراو ژمارەکەی داخستووە و ئامادە نەبووە وەڵامی پەیوەندییەکانی خاوەن یانەکە بداتەوە.

یاریزانانی پی ئێس جی لە ئێستادا 84%ی مووچەکە وەردەگرن و ئەوەش هێشتا کۆمەک بەو زیانانە ناکات دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا بەر یانەکە کەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button