ئیسپانیا

بنزیمه دیارییەکی تایبەت بۆ هاندەرێکی تەمەن 100 ساڵی خۆی دەنێرێت

Korek Telecom

یاریگا- هەڵوێستێکی کەریم بنزیمه کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا کاتێک بە دیارییەک خانمە هاندەرێکی خۆی بەسەر دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی زانیاریی بڵاو کردۆتەوە کە ڤیکتۆرینای تەمەن 100 ساڵ له کاتی وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنادا قسەی لەسەر ڕیاڵ مەدرید و کەریم بنزیمەی کردووە و وەک هاندەرێکی ڕژد دەرکەوتووە.

لە بەرامبەر ئەو کارەشدا، هێرشبەرەکەی مێرینگی درێسێکی واژۆی خۆ لەسەر کراوی بۆ ناردووە و لە پەیامێکی ڤیدیۆییشدا هەواڵی “ڕەنگە” بەتەمنترین هاندەرەکەی دەرسێت و هیوای باشە و هەرچی زوو بینینی بۆ دەخوازێت.

لە تویتەریشەوە، برازایەکی ڤیکتۆرینا ڕایگەیاند: “باوەڕ ناکەم هیچ دیارییەکیتر هێندەی ئەوە دڵخۆشی بکردایە. ئێستا وا هەست دەکات جارێکیتر له تەمەنی هەرزەکارییدایە. ئەوە هەستێکی جوان بوو لەلایەن بنزیمه و یانەکەشیەوە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!