ئیتاڵیا

تۆتی هۆکاری ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

یاریگا- فرانچێسکۆ تۆتی، گۆڵکاری پێشووتری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ڕۆما، باس لەو هۆکارانە دەکات کە سەرەڕای زۆر نزیکبوونەوە لە پەیوەندی کردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە، بەڵام گرێبەستەکە سەرینەگرتووە.

ئەفسانەکەی ڕۆما کە ساڵی 2017 وازی لە یاریکردن هێنا، لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ Libero Magazine بە ڕوونی هۆکارەکانی شکستی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ڕیاڵ لە سەرەتای ساڵانی 2000 وەها دەگێڕێتەوە: “خۆم 80% بیازم هەبوو لە پەیوەندیکردنم بە ڕیاڵ مەدریدەوە. ئەو کاتانە باشترین ماوەی من نەبوو لەگەڵ ڕۆما، ڕیاڵیش زۆریان بۆ خستمە ڕوو. گرێبەستێکی 25 ملیۆن یۆرۆییان خستە ڕوو. هەموو شتێکیان پێدام جگە لە کاپتنێکە، چونکە ڕاول گۆنزالیس لەوێ بوو. چونکە ڕاوڵ ئەو یاریزانە بوو کە دەبوو لە هەمووی زۆرتر وەربگرێت، ئەو کاپتن و ئەو ڕەمزی یانەکە بوو. بۆیە هەر یاریزانێک ‘بە منیشەوە’ بهاتایەتە ڕیاڵ، دەبوو لە ڕاوڵ کەمتر وەربگرێت.”

پادشای ڕۆما، کە هەموو تەمەنی لە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا یاری کرد، پێشتر باسی لە ڕادەی ویستی خۆی بۆ یاریکردن لە ڕیاڵ و لە تەنیشت ڕۆناڵدۆی دیاردەوە پیشان داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button