ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کۆلارۆف لە پایتەختەوە دەگوازرێتەوە میلاۆ

یاریگا- یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نزیک بۆتەوە لە گواستنەوەی ئالێکساندەر کۆلارفی یاریزانی ڕۆما.

بە پێی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی سکای، نێرازۆری ئەم هاوینە بەرگریکارە سڕبیەکە دەگوازنەوە ڕیزەکانیان، کە بە گوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە، ئینتەر ڕازی بوونی لە کۆلارۆف وەرگرتووە.

سکای ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە، یاریزانە تەمە 34 ساڵانەکە، بە خۆڕایی یاخود بە بڕە پارەیەکی کەم پایتەخت بەرەو میلانۆ جێ بهێڵت و پەیوەندی بە تیمەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتیەوە بکات.

کۆلارۆف، ئەزموونی یاریکردنی لەگەڵ لازیۆ و مان سیتی هەیە و لە ساڵی 2017 سیتیزنسی بەرەو ڕۆما بە جێهشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button