ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بارسێلۆنا لەگەڵ میرالیم پیانیچ گەیشتووەتە رێکەوتن

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەگەڵ میرالیم پیانیچ ناوەڕاستکاری بۆسنیایی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی گەیشتووەتە رێکەوتن و بەم نزیکانە گرێبەستەکەی رادەگەینێت.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە کارگێری بارسا لەگەڵ هاوتاکانیان لە خانمە پیرەکە گەیشتونەتە رێکەوتن و تەنها ماوە شێوازی گواستنەوەکە یەکلایی بکرێتەوە، چونکە یانە ئیتاڵیەکە بەرامبەر یاریزانەکەیان داوای ئارسەر مێلۆ دەکەن، بەڵام بلاوگرانا دەیەوێت نێلسۆن سێمیدۆ تێکەڵ بە گرێبەستەکە بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە لە ئەگەر رێکنەکەوتن لەسەر ئالوگۆر کردن لە نێوان هەردوو یانە، بارسێلۆنا ئەو کات ئامادەیە ئەو پارەیەی یوڤی بەرامبەر پیانیچ داوا دەکات خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button