ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە پێناو گەڕانەوە بۆ بارسا، نێیمار لە 100 ملیۆن یۆرۆ خۆش دەبێت!

یاریگا- هەواڵەکان لە ئیسپانیاوە سەرگەرمن بە بابەتی گەڕانەوەی نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی بۆ یانەی بارسێلۆنا.

ڕۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە ئەستێرە بەڕازیلییەکەش هاوشێوەی یانەکەی پێشووی، نیازی زۆری بە گەڕانەوە بۆ کامپ نو هەیە. لەو پێناوەشدا ئامادەیە قوربانی ماددی بدات و بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی پاریس سانت جێرمان ڕەت دەکاتەوە کاتێک یانەکە لە هەوڵدایە گرێبەستی ئەو یاریزانە درێژ بکەنەوە کە لە 2022 کۆتایی دێت.

مۆندۆ ئەوەشی خستۆتە روو کە پی ئێس جی بە نیازن بە هەمان مەرجەکانی ئێستا لە گرێبەستەکەدا هەیە، هێرشبەرەکە بە مانەوە ڕازی بکەن و مووچەی ساڵانەکەشی بۆ بکەن بە 50 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button