ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

بایرن میونشن و ریال مەدرید ئۆدریۆزۆلایان ناوێت

یاریگا
ئالڤارۆ ئۆدریۆزۆلا، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەکات شەرە لەسەر نەویستنی.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووە بەرگریکارەکەی شاهانەکان هاوینی داهاتوو گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ باڤارییەکان کۆتایی دێت و کارگێری ئەو یانەیەش نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە ناچارە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە یانەکەی و زینەدین زیدانی راهێنەری مێرنگیش لە ئاستی ئەو یاریزانە رازی نیە، بۆیە پێدەچێت یانەکەی دەستبەرداری ببێت.

شاهانەکان دەیانەوێت ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری یانەکەیان کە ئەویشیان بە شێوەی کاتی یاریی بۆ بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەکات بگەڕێننەوە ریزەکانیان، بۆیە ئادریۆزۆلا ناچارە یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button