ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی یاریزانێكی ریال مەدریدی دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا یاریزانی ئیسپانی یانەی ریال مەدرید واژۆ بكات.

چێڵسی بە راهێنەرایەتیكردنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دەیەوێت سەردەمێكی نوێ لە یانەكە درووست بكات دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بەسەر یانەكەدا هات.

چێڵسی نەیتوانی بگاتە هیچ پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی دوای ئەوەی لە ریزبەندی دوانزەیەمی پرێمەرلیگ بوون.

بەپێی سەرچاوەكان، چێڵسی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا بكات بۆ پتەوكردنی باڵی راستی هێڵی بەرگری یانەكەی.

بلووز لەو هێڵەدا هەریەك لە یاریزانان ریس جەیمس و سیزار ئەزپیلیكویتای هەیە لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت ئۆدریۆزۆلا بگوازێتەوە.

راپۆرتەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ریال مەدرید رێگری لە رۆیشتنی یاریزانە ئیسپانیەكە ناكات بە تایبەت لە كاتێكدا كە لە دەرەوەی پلانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەردایە.

ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا

لە گواستنەوەكانی ساڵی 2019 ئۆدریۆزۆلا لە ریال سۆسێدادەوە بە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.

لەگەڵ یانە شاهانەكە بەشداری لە 49 یاری كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا و سێ گۆڵی كردووە و 10 گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button