ئه‌وروپائیسپانیا

ئۆدریۆزۆلا چەند هەفتەیەک دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
ئالڤارۆ ئۆدریۆزۆلا، بەرگریکاری باڵی راستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە هۆی پێکان چەند هەفتەیەک دوور دەکەوێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، بەرگریکارەکەی شایانەکان لە یارییەکەی بەرامبەر هوێسکا لە شوێنی کارڤاخال یاریی کرد، بەڵام لە خولەکی 66 لە رانی راستیدا تووشی پێکان بوو و بە ناچاری یاریگای جێهێشت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە، پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە، ئۆدریۆزۆلا نزیکەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

Back to top button