ئیسپانیاگرنگترین

ئۆدریۆزۆلا دەیەوێت لە ریال مەدرید جیاببێتەوە

یاریگا

ئالڤارۆ ئۆدریۆزۆلا، بەرگریکاری بالی ڕاستی ئیسپانی یانەی ریال مەدرید، بێزارە لە دۆخی خۆی لەم تیپە و داوای جیابونەوەی کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دوای وەرزێکی نائومێدکەر و بەدەستنەهێنانی هەلی یاریکردنی تەواو لە سەردەمی کارلۆ ئەنچیلۆتی، ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا بە نائومێدیەوە دەیەوێت لە هاویندا ریزەکانی یانەی ریال مەدرید جێبهێڵێت.

ئەم بەرگریکارە ڕاستەی شاهانەکان کە ئەم وەرزە تەنها 87 خولەک یاریی بۆ یانەکەی کردووە، دەیەوێت یاریی بۆ تیپێک کە دەرفەتی یاریکردنی زۆری هەبێت بە تایبەت لە پێکهاتەی سەرەکی.

ئۆدریۆزۆلا لە ساڵی  2018 پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کرد و ماوەیەک بە خواستن لە ریزی یانەکانی بایرن میونشن و فیۆرێنتینا یاریی کردووە و هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ میرنگی کۆتایی دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button