ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: پرێمەرلیگ بەردەوام دەبێت

یاریگا
ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵتەڕا ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی لەگەڵ سەرجەم یانەکانی کرد و بریاردرا کە وەرزی ئەمساڵ بەردەوام بێت.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵتەڕا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پرێمەرلیگ کۆبونەوەیەکی چوار کاتژمێریان لەگەڵ نوێنەرانی سەرجەم یانەکانی وڵاتەکەیان سەبارەت بە چارەنوسی ئەم وەرزە کە زیاتر لە دوو مانگە یارییەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراوان ئەنجامدا و یانەکان لەسەر ئەوە رێکەوتن هەر کاتێک بارودۆخەکە ئاسایی بویەوە ئەوا بەردەوامی بە خولەکە بدرێت و نایانەوێت وەکو فەڕەنسیەکان و هۆڵەندیەکان کۆتایی بەم وەرزە بێنن.

هەرچەندە هیچ وادەیەک بۆ دەست پێکردنەوەی وەرزی ئەمساڵ دیاری نەکراوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە هەشتی مانگی شەشی ئەمساڵ ئەگەر مەترسی ڤایرۆسی کۆرنا نەما یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button