ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

ئارسێناڵ دەستبەرداری ئاوبامێیانگ دەبێت و نرخەکەشی دیاری دەکات

یاریگا-
پیەر ئێمریک ئاوبامێیانگ، گۆڵکاری گابۆنی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە کە یانە لەندەنیەکە با ناچاری دەستبەرداری گۆڵکاری گابۆنی یانەکەی دەبێت، چونکە وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و ئامادەش نیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و ئەو کات بە خۆرایی یانەکەی جێدێڵێت، بۆیە کارگێری یانەکەی ئامادەیە ئەم هاوینە بەرامبەر ٣٤ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت و هەر یەک لە یانەکانی بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد لەسەر هێلن بۆ گواستنەوەی.

ئاوبامێیانگ لە ساڵی ٢٠١٨ لە بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بەرامبەر ٦٣ ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ریزەکانی ئارسێناڵ و لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی لە تەواوی خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری ٩٧ یاریی کردووە و بەرهەمەکەشی ٦١ گۆڵ و ١٣ ئاسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button