ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

بەپەلە: ئەنجومەنی پرێمەرلیگ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

یاریگا
کەمێک پێش ئێستا دوای کۆتایی هاتنی ڤیدیۆ کۆنفرانسی ئەنجومەنی پرێمەرلیگ بەیاننامەیەک بڵاکرایەوە و باسی لە چارەنوسی ئەم وەرزە کرد.

ماڵپەری فەرمی پرێمەرلیگ بڵاویکردەوە ئەمڕۆ جارێکی دیکەی ئەندامانی فێدراسیۆن و ئەنجومەنی پرێمەرلیگ و هەروەها ئەندامانی یانەکان سەبارەت بە چارەنوسی ئەم وەرزە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکیان ئەنجامدا و لە کۆتاییدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە سەلامەتی یاریزانان و هاندەران لەسەرووی هەموو شتێکە و هەر کاتێک ئەم دۆخە ئاساییە بوەوە، ئەوا ئەو کات دەست بەردەوامی بە وەرزی ئەمساڵ دەدەن. هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە تاوەکو سەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ ئەستەمە یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە.

پرێمەرلیگی ئینگڵاند دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارییەکانی دواخران و وەک و دیار تا ئەو کاتەی ڤایرۆسەکە لەناو نەچێت یارییەکان دەست پێ ناکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button