یاریگا–
مەسوت ئۆزیل، دوای نۆ مانگ پێک هێنانی ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئامینە گولشەن بوو بە باوک و یەکەم منداڵیان هاتە سەر دونیا.
ئەستێرە ئەڵمانیەکەی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند وێنەیەکی خۆی و هاوژینی لەگەڵ منداڵە تازە لەدایکبووەکەی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی ” خوایە سوپاست دەکەم کچەکە ” ئادا ” تەندروست هاتە سەر دونیا ”.
ئۆزیل یەکەمجارە دەبێتە باوک و لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نوسیوە ” ئینشاالله هەموومان بەندەی باش دەبین بۆ جیهان و مرۆڤایەتی، ئامین ”.