ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

یانەیەکی کەنداو هەوڵی گواستنەوەی ئۆزیل دەدات

یاریگا
مەسوت ئۆزیل، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی دوای دوورخستنەوەی لە یۆرۆپالیگ، پێشبینی دەکرێت یانەکەی جێبێڵێت.

ماوەیەک لەمەوبەر ماڵپەری گۆڵی جیهانی ئاشکرای کرد بوو، کارگێری یانەی نەسڕی سعوودی هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی گەنەرز دەدات، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنەبوو پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات، ئەویش بە هۆی موچە زۆرەکەی، بەڵام ئێستا دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە ئەو یانەیە دووبارە هەوڵەکانیان دەست پێکردووەتەوە ئامادەن بەرامبەر موچەیەکی باش ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ئۆزیل هەفتانە لە یانەی ئارسێناڵ ٣٥٠ هەزار پاوەند وەکو موچە وەردەگرێت کە زۆرترین موچەیە لە یانەکەی، سەرەرای ئەوەی زۆر بە کەمی یاریی پێدەکرێت، بەڵام بە هۆی موچە زۆرەکەی ئامادەنیە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی، یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button