ئاسیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی ئۆزیل لەگەڵ فینارباهچە

یاریگا-مەسوت ئۆزیل سەرەنجام ئارسناڵی جێهێشت و پەیوەندی بە فینارباهچەی تورکی کرد.

ئۆزیل ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتووەتە تورکیا بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە و ماڵپەڕی (دی ئێچ ئەی) تورکی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی ئاشکراکردووە.

ئۆزیل گرێبەستێک بۆ سێ وەرز و نیو لەگەڵ فینارباهچە واژۆدەکات و موچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئارسناڵیش موچەکەی تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە دەدات. خودی یاریزانەکەش بڕی ٢.٥ ملیۆن یۆرۆ شیرینی گرێبەستەکە وەردەگرێت.

ناوبراو خاوەنی ڤیلایەکی گەورەیە لە تورکیا و دراوسێی رەجەب تەیپ ئەردۆگانی سەرۆکە. ڤیلاکەی ئۆزیل مەیدانی تێنس و هۆڵی وەرزشی گەورەی تێدایە.

ئۆزیل لە دوو ریانی نێوان دی سی یونایتدی ئەمریکی و فینارباهچەدابوو بەڵام زووتر لەوەی چاوەڕواندەکرا داهاتووی ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە یەکلابووەوە.

مەسوت لە مانگی سێی ساڵی رابردووەوە هیچ یارییەکی ئەنجام نەداوە پاش پەراوزێخستنی لەلایەن میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button