ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

کۆمپانیای ئادیداس گرێبەستەکەی لەگەڵ ئۆزیل هەڵوەشاندەوە

پێشتریش مارسێدیس گرێبەستەکەی هەڵوەشاندووە

یاریگا
کۆمپانیای وەرزشی ئادیداس کە سپۆنسەری مەسوت ئۆزیل ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بوو، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کۆمپانیا وەرزشیەکە دوای نزیکەی حەوت ساڵ بریاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ ناوەڕاستکارەکەی یانە لەندەنیەکە هەڵوەشێنێتەوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هۆکارەکە دیار نیە، بەڵام ئەو سەرچاوەیە باس لە دوو هۆکار دەکات، یەکەمیان وێنەگرتنی ئەو یاریزانە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کە کاردانەوەیەکی خراپی هەبوو و دووەمیشیان دەگوترێت ئەو کۆمپانیایە قەیرانی دارایی کردووەتە بیانۆ.

ئۆزیل بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٣ گرێبەستی لەگەڵ ئادیداس واژۆ کرد و گرێبەستەکەش لە وەرزی داهاتوو کۆتایی دەهات و پێشتریش کۆمپانیای مێرسێدیس گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یاریزانە هەڵوەشاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button