ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

ئارسێناڵیش هاتە سەر هێل بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا

یاریگا
پاش ئەوەی سەرچاوەکانی نزیکەکانی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرایان کرد کە ئەو یانەیە دەیەوێت دەستبەرداری ساموئێل ئۆمتیتی بەرگریکاری یانەکەیان بن، هەردوو یانەی ئینگلیزی مانچێستەر یونایتد و ئارسێناڵ هاتوونەتە سەرهێل بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە.

دوێنێ بوو کاتێک رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە کەتەلۆنیەکان دەستبەرداری بەرگریکاری فەڕەنسی یانەکەیان دەبن و هەر زوو رۆژنامەکانی بریتانیا بڵاویان کردەوە شەیتانە سوورەکان ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن، بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردەوە کە ئارسێناڵیش دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە یانەکەیان، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو کێبڕکێی لەسەر بەرگریکارەکە گەرم ببێت.

ساموئێل ئۆمتیتی وەرزی ئەمساڵ بەهۆی پێکانەکانی نەیتوانیوەی بە باشی لە خزمەت یانەکەی بێت، بۆیە کارگێری بلاوگرانا ئامادەن دەستبەرداری ببن.

بابەتی زیاتر

Back to top button