فه‌ره‌نسا

ئۆمتیتی دەگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی

یاریگا

ساموێل ئومتیتی ​​بەرگریکاری فەرەنسی پێشووی یانەی بارسێلۆنا  بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی لیلی وڵاتەکەی دەکات.

کەناڵی RMC Sportـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، بەگریکارەکەی پێشووی بارسێلۆنا دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە، بڕیاریداوە بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی.

ئۆمتیتی وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی لێچێ ئیتاڵی یاریکرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 25 یاریکرد و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی گەڕایەوە ئیسپانیا.

بەرگریکارە فەرەنسیەکە بەهۆی زۆری پێکانەکانی و مووچە بەرزەکەی گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە و بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی لیلی وڵاتەکەی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button