فه‌ره‌نساگرنگترین

گورزێکی کوشندە بەر سەری ئومتیتی کەوت

یاریگا –

ساموێل ئومتیتی ​​بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا، لە گێمی یەکەمی یارییەکەی نێوان لیل و رێنس بەهۆی لێدانێکی توند بۆ سەری ناچاربوو یارییەکە جێبهێڵێت.

ئومتیتی ​​دوای پشووی نێوان هەردوو گێمی یارییەکە نەیتوانی بگەڕێتەوە یاریگا و ئەلێکساندرو جێگەی گرتەوە.

پاولۆ فۆنسیکا، راهێنەری لیل، دوای یارییەکە پشتڕاستی کردەوە کە ئومتیتی ​​لە نەخۆشخانەیە و گوتی:

گورزێکی سەختی بەر سەری کەوتووە و گرێیەک لەسەر سەری هەیە. نازانم دەتوانێت لە یاری داهاتوودا بگەڕێتەوە یا خود نا.

ئومتیتی ​​بە هۆی لێدانەکەوە بۆ سەر مێشکی دوای پشووی نێوان دوو گێم نەیتوانی بگەڕێتەوە یاریگا. ئەمەش لە خولەکی 34ی یارییەکەدا بەهۆی پێکدادان لەگەڵ جونیا ئیتۆ روویدا.

بە پێی راپۆرتیکی ئێکیپ، دوای فیکەی کۆتایی، فۆنسێکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ساموێل ئومتیتی ​​بەهۆی بەرکەتنەکەوە لە نەخۆشخانەیە. دەگوترێت ​​بۆ ئێستا لە مەترسی لەسەر گیانی نەماوە.
لیل لەم یارییە بە ئەنجامی 1-2 شکستی خوارد و لە یاری داهاتوودا، پێدەچێت بەبێ ئومتیتی، رووبەڕووی لۆڤار ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button