ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا و ئۆمتیتی رێککەوتنێکیان ئەنجامدا

یاریگا

بە فەرمی یانەی بارسیلۆنا لەگەڵ ساموێل ئۆمیتی گەیشتە رێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ناوبراو.

کەمێک پێش ئێستا پێگەی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە، کە گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ ساموێل ئۆمیتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ یانەکەیان.

گرێبەستی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە هاوینی ساڵی 2026 لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەردەچوو، بەڵام بەهۆی دابەزینی ئاستی یاریزانەکە بارسا نەیدەویست درێژە بەم گرێبەستە بدا، بۆیە هەڵوەشاندەوە.

ئۆمتیتی تەمەن 29 ساڵان لە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی لیچی ئیتاڵی کرد، لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکەش توانی بەشداری لە 25 یاریدا بکات.

ناوبراو لە هاوینی 2016 لە لیۆنی فەڕەنسییەوە گواسترایەوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە، بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ.

بە درێسی بارسێلۆنا شەش وەرز لەپاڵ جێرارد پیکێ وەک دوانەیەکی مەترسیدار یاریکرد، لە 133 یاری خاوەنی 2 گۆڵ و 1 ئەسیستیش بوو بۆ بارسا.

توانی دوو جار نازناوی لالیگا، سێ جار نازناوی جامی شای ئیسپانیا و دوو جاریش نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ یانەکەیدا بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button