ئه‌وروپائیسپانیا

هیچ یانەیەک ئۆمتیتی ناوێت

یاریگا
ساموئێل ئۆمتیتی، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنا چارەنوسی بۆ وەرزی داهاتوو دیار نیە و تاوەکو ئێستاش هیچ یانەیەک ئامادەنیە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

جۆنینیۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بەرگریکاری پێشووی یانەکەیان بە ماڵپەری گوڵی جیهانی گووتوە ” ئێمە ئارەزوومان دەکرد ئەو یاریزانە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەکەمان، بەڵام ئەگەر بمانەوێت راستگۆ بین لەگەڵ هاندەرەکانمان، ئەوا توانای ئەمجۆرە گواستنەوانەمان نیە، چونکە ئۆمتیتی لە یانەکەی ئێستای خاوەنی موچەیەکی زۆرە و لە توانای ئێمەدا نیە ئەم موچەیەی پێ بدەین”.

ساموئێل ئۆمتیتی بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی لەلایەن کارگێری یانەی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەکانیاندا نابێت و ئامادەن دەستبەردار بن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک یاریزانەکەی ناوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button